فاتیح فروومەند
ئەکتەر، دەرهێنەر و
مامۆستا لە بەشی شانۆی کۆلێژی هونەرەجوانەکانی زانکۆی سەلاحەدین/ هەولێر
لە دایکبووی ساڵی ١٩٨٣/ بۆکان
بڕوانامەکانی
زانکۆ:
٢٠٠٩: ماستەر لە بواری دەرهێنانی شانۆ،
زانکۆی تەربیەت مودەڕیس، تاران، ئێران.
٢٠٠٦: بەکالیریۆس لە بواری نواندنی شانۆ، زانکۆی هونەر، تاران،
ئێران.
ئەزموونی
دەرهێنان:
٢٠١٥: مەرگ لە دەرگا دەدات، نووسینی وودی
ئالێن، بەڕێوبەرایەتی شانۆ، هەولێر، کوردستان.
٢٠١٥: رێکخستن و دەرهێنانی شانۆییەک لەگەڵ پەنابەرانی
کوردی سووری سەبارەت بە پەنابەران، کەمپی کەورگۆسک، کوردستان. (هاوکاری لەگەڵ
رێکخراوی UN).
٢٠١٤: رێکخستن و دەرهێنانی شانۆییەک لەگەڵ پەنابەرانی
کوردی سووری سەبارەت بە نا بۆ توند و تیژی دژ بە ئافرەتان، کەمپی کەورگۆسک،
کوردستان. (هاوکاری لەگەڵ رێکخراوی UN).
٢٠١٣: مەلی دەریا، نووسینی ئانتۆن چیخۆڤ، هۆڵی
گەل، هەولێر ، کوردستان.
٢٠١٢: کابووسی ئۆدیپ پاشا، وەرگیراو لە
شانۆنامەی ئۆدیپووس، فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی هەولێر، بەشی پەراوێز، حەوشەی پەمانگای
هونەرە جوانەکانی هەولێر، کوردستان.
٢٠١٠: کابووسی ئۆدیپ پاشا، وەرگیراو لە
شانۆنامەی ئۆدیپووس، فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی زانکۆکان، تاران، ئێران.
ئەزموونی
نواندن:
٢٠١٦: دواهەمین شریتی کڕاپ، نووسینی سامۆێل
بێکێت، دەرهێنانی رەزا عوسمان رەشید، کارنامەی دەرچوون لە زانکۆی تاران، ئێران.
٢٠١٦: بەزمی کچە ئاکتەرێک، نووسینی ئالێکس
بڕاون، دەرهێنانی گۆران محەمەد، پەمانگای هونەرەجوانەکانی هەولێر، کوردستان.
٢٠١٢: ژۆکاست، وەگیراو لە دەقی ئۆدیپووس
نووسینی سۆفۆکلێس، دەرهێنانی پویان پیوستە، فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فەجر، تاران،
ئێران.
٢٠١١: فێرناندۆ کڕاپ ئەم نامەیەی بۆ ناردووم،
نووسینی تانکرێد دۆرست، دەرهێنانی مائده طهماسبی، بە زمانی ئاڵمانی، سەنتەری زمانی
ئاڵمانی، تاران، ئێران.
٢٠٠٩: وونبووەکان، نووسین و دەرهێنانی بهزاد آقاجمالی،
هۆڵی مولەوی، تاران، ئێران.
٢٠٠٩: مرۆڤ هەر مرۆڤە، نووسینی بێرتۆڵت برێشت،
دەرهێنانی ندا شاهرخی، هۆڵی مەولەوی، تاران، ئێران.
٢٠٠٩: دێژا وو، نمایشێک بە هاوبەشی قوتابیانی زانکۆی ئۆزنابرووکی ئاڵمان و زانکۆی تربیت مدرسی
تاران، فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی زانکۆکان، تاران، ئێران.
٢٠٠٨: خەوی شەوی نیوەی هاوین، نووسینی ویلیام
شێکسپیر، دەرهێنانی حسن معجونی، هۆڵی مەولەوی، تاران، ئێران.
٢٠٠٦: فاوست، وەرگیراو لە د.فاوستووس نووسینی
کریستۆفێر مارلۆ و فاوست نووسینی گۆتە، دەرهێنانی مسعود نجفی، زانکۆی هونەر،
تاران، ئێران.
٢٠٠٥: وۆیتسەک، نووسینی گییۆرگ بووشنێر،
دەرهێنانی مسعود دلخواه، فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی فەجر، تاران، ئێران.
٢٠٠٣: کالیگۆلا، نووسینی ئالبێر کاموو،
دەرهێنانی د.قطب الدین صادقی، شانۆی تەلەڤیزیۆنی،
کەناڵی چوار، ئێران.
خوولی
فێربوون و وۆڕکشۆپەکان:
٢٠١٢: خوولی فۆتۆگرافی، فێرگەی جیهان نەما،
تاران، ئێران.
٢٠٠٧: شانۆی پێداگۆژی، زانکۆی ئۆزنابروک،
ئاڵمانیا.
٢٠٠٤: بەشداری لە وۆڕکشۆپ و نمایشێک لەگەڵ پیتەر
شۆمان، شانۆی نان و بووکەڵە، زانکۆی هونەر تاران.
٢٠٠٤: بەشداری لە خوولی نواندن لە ژێر چاودێری
مامۆستایانی زانکۆی ئێدینبۆڕگ، تاران، ئێران.
ئەزموونی
وانە ووتنەوە:
لە ٢٠١٢ بۆ ئێستا: مامۆستای گرێبەست لە بەشی شانۆی زانکۆی سەلاحەدین،
هەولێر، کوردستان.
٢٠٠٩ بۆ ٢٠١٢: مامۆستای نواندن لە فێرگەی جهان نما،
تاران، ئێران.
٢٠٠٩ بۆ ٢٠١٢: مامۆستای نواندن لە فێرگەی نمای نزدیک،
تاران، ئێران.
٢٠١١: کردنەوەی خوولی نواندن لەسەر رێبازی ئان
بۆگاڕت، یانەی کووڵتووری ئەرمەنییەکان، تاران، ئێران.
٢٠٠٩: کردنەوەی خوولی نواندن لە سەنتەری شانۆی زانکۆی
شریف، تاران، ئێران.
ووتار، لێکۆڵینەوەو
وەرگێڕان:
٢٠١٦: وەرگێرانی ووتار لە فەرەنسی بۆ سەر زمانی
کوردی، ماڵپەڕی ئەلیکتڕٶنی Didimn، سلێمانی، کوردستان.
٢٠١٥: پێشکەشکردنی سمینارێک لەسەر "سیستەمی
نواندن لە لای مایکەڵ چێخۆڤ، بەڕێوبەرایەتی شانۆ، هەولێر، کوردستان.
٢٠١٤: وەرگێڕانی کتێبی" دەرهێنان بۆ شانۆ"
، نووسینی پالی ئیرڤین لە زمانی فارسی بۆ سەر زمانی کوردی، لە ژێر چاپدا.
٢٠١٣: ووت و وێژ لەگەڵ رۆبێرت ویڵسن، وەرگێڕان لە
ئینگلیزی بۆ کوردی، گۆڤاری فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆ، هەولێر، کوردستان.
٢٠١٠: نووسینی ووتارێک لە ژێر ناوی" روانگەی
ویڵسن لە شانۆی ئەمڕۆکەدا، گۆڤاری صحنه، تاران، ئێران.
٢٠٠٩: نووسینی ووتارێک بە ناوی" شانۆی
پێداگۆژی"، گۆڤاری صحنه، تاران، ئێران.
زمان: کوردی( زمانی زگماکی)، فارسی،
ئینگلیزی، فەرەنسی.
No comments:
Post a Comment