كۆڕێك له‌باره‌ی ته‌كنیكی میخائیل چیخۆف له‌نواندن
كۆڕێكی شانۆیی له‌باره‌ی ته‌كنیكی نواندن له‌لای ده‌رهێنه‌رێكی شانۆی ڕووسی ساز ده‌كرێت، ئاماده‌بووانیش پێشنیاری كاركردن ده‌كه‌ن له‌م ته‌كنیكه.
به‌دوای دابڕانێك وته‌واو بوونی چالاكیه‌كانی هه‌فته‌ی شانۆی كوردیی، سه‌ر له‌نوێ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هونه‌ری شانۆی هه‌ولێر ده‌ستی كرده‌وه به‌كۆڕه هه‌فته‌ییه‌كانی كه هه‌ر هه‌فته‌یه‌ك توێژه‌رێك بابه‌تێكی شانۆیی پێشكه‌ش ده‌كات، سه‌ر له‌به‌یانی سێشه‌ممه ڕێكه‌وتی 21/4/2015 كۆڕێكی فاتیح فرومه‌ند سازكرد له‌ژێر ناوی “ته‌كنیكی میخائیل چیخۆف له‌نواندن”
له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆڕه‌كه‌ی بۆ “سایتی شانۆكار” فرومه‌ند باسی له‌وه كرد كه ناوه‌ڕۆكی بابه‌ته‌كه‌ی له‌باره‌ی میخائیل چیخۆف بوو، مه‌به‌ستیش زیاتر ناساندنی بوو، باسی له‌وه‌ش كرد كه ئه‌و ویستویه‌تی جیاوازی نواندن له‌لای میخائیل وستانسلافسكی بخاته ڕوو، له‌و باره‌یه‌وه ووتی “چونكه له‌تێۆره‌كه‌ی ستانسلاڤسكی پشت به‌سۆزه یاده‌وه‌ریه‌كان ده‌به‌ستێ، به‌ڵام میخائیل چیخۆف جه‌خت ده‌كاته له‌سه‌روێناكردن”
هره له‌م كۆڕه‌دا ئاماده‌بووان پێشنیاری ئه‌وه‌یان كرد كه ئه‌و بابه‌ته له باسێكی
تیۆریه‌وه بگوازرێته‌وه ناو پڕۆڤه‌و ڕاهێنانه‌كان.