Monday 29 May 2017

Woyzeck
Based on the play written by Georg Büchner
Production of Theater students, Acting Course, Theater Department, Faculty of fine arts, Salahadin University
Supervisor: Fateh Foroomand

Monday, 22/05/2017 at 11 a.m, Theater Hall, Faculty of Fine Arts

















Participer aux journées Théatre de Duhok, Duhok Kurdistan Irakien  9,10,11/4/2017



Faire un  séminaire intitulé" Le role des spectateures pour creér un 

théâtre  permanante" (particulièrement au Kurdistan Irakien)



"بەشداری لە ڕۆژانی شانۆی دهۆک، پێشکەش کردنی سمینارێک لە ژێر ناوی " ڕۆڵی بینەر لە بنیادنانی شانۆی بەردەوام



Participating in the event named" The days of Theatre of Duhok, Duhok, Kurdistan Iraqi.

Presentation of a seminar titled " Spectators Role   in creation of permanent Theater( specially in Iraqi Kurdistan)  





















Sunday 26 March 2017

پەیامی ڕۆژی جیهانی شانۆ ٢٠١٧


ئیزابێل ئوپێرت(Isabelle HUPPERT) ئەکتەر بەناوبانگی  شانۆ و سینەما / فەڕەنسا
Message Journée Mondiale du Théâtre 2017 par Isabelle Huppert
Traduit de français en kurde par Fateh Foroomand

وێڕژێنی سەرەکی
وەرگێڕان لە زمانی فەڕەنسی/ فاتح فرومند





ئەوە بۆ ماوەی ٥٥ ساڵە کە ڕۆژی جیهانی شانۆ  لە وەرزی بەهاردا بەڕێوە دەچێ. ڕۆژێک واتە ٢٤ کاتژمێر ، لەو کاتەوەی خۆر لەسەر ووڵاتی شانۆی نو(Noh) و بۆنڕاکۆ(Bunraku) وە سەر هەڵدێنێت و بەسەر ووڵاتانی  ئۆپێڕای پەکین  و کاتاکالی دا تێپەڕدەبێ و لە نێوان یۆنان و سکاندینیاویدا  بۆ ماوەیەک چاوەڕاوان دەبێ ، لە ئایسخیلۆسەوە بۆ ئیبسەن، لە سۆفۆکلەوە بۆ ستریندبێرگ، لە نێوان ئەنگێلتەرا و ئیتاڵیا، لە سارا کەینەوە بۆ پیراندێللۆ، هەروەها ئێمە لە فەڕانسەین لە نێوان ئەوانی تر،لە پاریس، شارێک  کە هەمیشە میوانداری زۆرینەی گرووپە بیانییەکانە. پاشان ٢٤ کاتژمێرەکە لە فەڕانساوە دەمانباتە ڕووسیا، لە ڕاسین و مۆلیێرەو بۆ چێخۆڤ، دواتر بەسەر ئاتلانتیکدا تێپەڕ دەبێ تا ئەوەی کە لە  خوێندنگەکانی کالیفۆڕنیا  کۆتایی بە گەشتەکەی بهێنێ ڕەنگە شانۆ لەوێ بتوانێ لەسەر دەستی خەڵکانی گەنجەوە دووبارە درووست بکرێتەوە.  چونکە  شانۆ هەمیشە لە خۆڵەمێشەکەیەوە دووبارە هاتووەتە دنیاوە. ئەمە تەنها گرێبەستێکە کە بەردەوام و ماندوونەناسانە دەبێ لە هەڵوەشانەوە دابێ. بۆیە زیندوو دەمێنێتەوە. شانۆ ژیانێکی چەند لایەنەی هەیە کە بۆشایی و کات دەخاتە ناو گرفتەوە، شانۆنامە سەردەمیەکان لە سەدەکانی ڕابردوو کەڵک وەردەگرن و شانۆنامە کلاسیکەکان بە دووبارە نمایشکردنەوەیان مۆدێڕن دەبنەوە .
زۆر ڕوونە کە ڕۆژی جیهانی شانۆ بە شێوەیەکی گشتی ڕۆژێکی ئاسایی وەک ڕۆژانیتر نییە. ئەم ڕۆژە کات و بۆشاییەکی مەزن دووبارە زیندوو دەکاتەوە و وەبیرهێنەری کات و بۆشاییەکی مەزنە. لێرەدا دەمهەوێ ئاماژە بکەم بە ووتەی شانۆنامەنووسی بەناو بانگی فەرەنسی " ژان تاردییۆ"(Jean Tardiu) کە دەڵێت : " سەبارەت بە  بۆشایی، دەخوازرێت بپرسین  کام رێگا درێژترینە بۆ گەیشتن لە خاڵێکەوە بۆ خاڵێکی تر، سەبارەت بە کات، دەبێ بۆ پێوانی  بچوکترین بەشی کات، تەنانەت بچوکتر لە چرکەش ووشەی  ئەبەدییەت(éternité) بهێنینە سەر زارمان.  سەبارەت بە بۆشایی- کات ئەو دەڵێ: بەر لەوەی خەو بتباتەوە،  دوو خاڵ لە ناو بۆشاییدا دەست نیشان بکە پاشان ئەو کاتەی تەرخاندەکرێت بژمێرە ، لە ناو خەیاڵدا، بۆ گەیشتن لە یەکیانەوە بۆ ئەوەیتر".  من لێرەدا ووشەی لەناو خەیاڵدا ڕادەگرم. وەک ئەوە وایە  ڕۆبێرت ویلسۆن و ژان تاردییۆ یەکتریان بینیبێت. با لە ڕۆژی جیهانی شانۆدا یادێکیش بکەین لە سامۆێل بێکێت کە لە زمانی ویینییەوە(Winnie)  بە شێوازێکی بەپەلە دەڵێت": ئاه  دەکرا چ ڕۆژێکی خۆش بێت". کاتێک بیرم لە نووسینی ئەم  پەیامە دەکردەوە ، خەیاڵی هەموو دیمەنەکانم وەبیر هاتەوە، بۆیە دەبێ بڵێم من بە تەنها نەهاتوومە ناو هۆڵی UNISCO  وە. هەموو ئەو کەسایەتییانەی نواندنم کردوون ئێستا لەگەڵم هاتوونەتە ئێرە، هەموو ئەو ڕۆڵانەی کە پاش تەواوبوونیان بڕیارە بەجێیان بهێڵی، بەڵام ئەمانە ئەم ڕۆڵانەن کە ژیانی ژێرزەوی بۆ تۆ ئاشکرا دەکەن، وە ئامادەن بۆ یارمەتیدان یان  بۆ تێکشکاندنی ئەو ڕۆڵانەی لە دوایدا دەبنە جێنشینان؛ فێدر(Phèdre)، ئارمینت(Araminte)، ئۆرلاندۆ( Orlando)، هێدا گابلێر (Hedda Gabbler)، مێدێ(Médée)، مێرتۆی(Merteuil)، بڵانش دۆبووا(Blanche Dubois)...هەروەها هەموو ئەو ڕۆڵانەی کە خۆشم ویستوون و بوونەتە مایەی ڕەزامەندی بینەران، ئەوانیش ئێستا لەگەڵ من هاتوونەتە ئێرە. وە لێرە من خەڵکی هەموو جیهانم. من یۆنانیم، ئەفریقیم، سووریم، ڤینیزیم، ڕووسیم، برازیلیم، ئێرانیم، ڕۆمانییم، ژاپۆنیم، ماڕسەییم، نییویۆڕکیم، فیلیپینیم، ئاڕژانتینیم، نەرویجیم، کۆریاییم، ئاڵمانیم، نەمساییم، ئینگلیسم، بە ڕاستی هی هەموو دنیام. جیهانیبوونی ڕاستەقینە لێرەیە.




لە ساڵێ ١٩٦٤ لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا، لارەنس ئۆلیویێە(Laurence Olivier)، ڕایگەیاند کە پاش سەدەیەک هەوڵ و تەقەلا، سەرەنجام توانیمان لە ئینگلیس، شانۆی نەتەوەیی بونیاد بنێین کە زۆر زوو توانی ببێتە شانۆی نێودەوڵەتی لانی کەم لە ڕێگەی بەرنامەی نمایشکردنەوە . ئەو زۆر بە باشی دەیزانی کە شێکسپییر هی هەموو جیهانە.
من حەزم کرد کە لە یەکەم پەیامی ڕۆژی جیهانی شانۆ کە لە لایەن ژان کۆکتۆوە  لە ساڵێ ١٩٦٢ڕاگەیاندرا بۆ پەیامەکەی خۆم کەڵک وەرگرم . بە تایبەتی کە ئەو نووسەری " گەشت بە دەوری دنیا لە ٨٠ ڕۆژ " دایە. من بە شێوازێکی جیاواز بە دەوری دنیادا گەڕام، واتە لە ڕێگەی ٨٠ شانۆگەری یان بڵەین ٨٠ فیلمەوە ئەم گەشتەم ئەنجام دا. بەڵێ فیلم،  چونکە من هیچ جیاوازیەک نابینم لە نێوان نواندنی سینەما و شانۆدا، هەرچەندە هەر جار ئەم قسەیە دەکەم دەبێتە هۆی سەرسووڕمان بەڵام لە ڕاستیدا وایە، هیچ جیاوازییەک نییە.
من لەگەڵ ئەوەی کە دەڵێم لێرە تەنیا نیم، دەشڵێم من ئەکتەر نیم بەڵکوو یەکێکم لەو کەسایەتییانەی کە دەبنە هۆی بەردەوامی هونەری شانۆ. ئەمە بە جۆرێک ئەرکی ئێمەیە و پێداویستی ئێمەیە، چۆن بڵێم: ئەوە ئێمە نین کە دەبینە هۆی بوونی شانۆ، بەڵکوو بەر لەوە زیاتر شانۆیە کە دەبێتە هۆی بوونمان. شانۆ زۆر بەهێزە، بەرگری دەکات، لە دۆخە سەختەکاندا دەژێیت، لە جەنگەکاندا، لە شەڕەکاندا، لە سانسۆڕەکاندا و لە بێ پارەییدا. ئەوەندە بەسە کە بڵەین: تەختەی شانۆ، سەحنەیەکی ڕووتە بۆ سەردەمێکی بێ پایان"، کە پێویستی بە گەڕانەوەی ئەکتەرێکە. بڕیارە ئەم ئەکتەر چی بکات؟ چی بڵێت؟ ئایا قسە دەکەن؟ جەماوەر چاوەڕێن، ئێمە هەرگیز ئەمە لەبیر ناکەین کە بە بێ بینەر و جەماوەر، شانۆ بوونی نییە. کەسێک لە ناو جەماوەردا، هەموو جەماوەرەکەیە. هەڵبەت بە هیوای ئەوەی کورسییەکان زۆر بەتاڵ نەبن. ! جگە لە لای ئۆژێن یۆنسکۆ(Eugène Ionesco )...کە لە کۆتاییدا پیرێژنەکە دەڵێت:" بەڵێ بەڵێ ئێمە زۆر بە شکۆوە دەمرین...دەمرین بۆ ئەوەی بچینە ناو ئەفسانەوە...لانی کەم ئێمە دەبینە خاوەنی رێگای خۆمان..."
ئەوە ماوەی ٥٥ ساڵە کە ڕۆژی جیهانی شانۆ بەڕێوە دەچێت. لە ٥٥ ساڵیدا من هەشتەمین ژنم کە داوام لێکراوە تاکوو پەیامی ئەم ڕۆژە ڕابگەیێنم، جا نازانم ئایا پەیام ووشەیەکی گونجاوە .  ئەمانەی بەر لە من پەیامیان ڕاگەیاندووە( بگرە کە زۆرینەیان پیاو بوون) دەربارەی  شانۆی وێناکردن(théâtre d’imagination )،شانۆی  ئازادی، ڕەسەنایەتی، فرەکەلتووری، جوانی قسەیان کردووە،  پرسیارگەلێک بە بێ وەڵام...لە ساڵی ٢٠١٣ دا تەقریبەن چوار ساڵ لەمەو بەر، داریۆ فۆ ووتی:" تەنها ڕێگە چارەی ئەم قەیرانە، ڕاوکردنی ئەم جادوگەرانەیە کە بەرامبەربە ئێمە وەستاون، هەڵبەت زیاتر بەرامبەر بە گەنجانێک کە دەیانهەوێت فێری هونەری شانۆ بن، ئەوانەی کە دەبنە هۆی سەرهەڵدانی جیلێکی نوێ لە ئەکتەر، جیلێک کە دەتوانێت لەم داخراوییەشدا، سوودە وێنەنەکراوەکان بۆ خۆی دەربکێشێت ئەویش لە ڕێگەی نمایشکردنێکی نوێ".  لێرەدا چەمکی سوودە وێنەنەکراوەکان هەڵدەبژێرم ، چونکە فۆرمولێکی جوانە بۆ دروستکردنی پڕۆگرامێکی سیاسی، وا نییە؟ ...لەبەر ئەوەی کە من لە پاریسم و ئەوەندەی نەماوە بۆ  هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، لێرەوە پێشنیاری خۆم ئاراستەی ئەوانە دەکەم کە بە تەمان بەسەر ئێمەدا حکومەت بکەن کە ئاگاداری سوودە وێنەنەکراوەکانی شانۆ ببن. بەڵام نەک ڕاوکردنی جادووگەرەکان!
شانۆ بۆ من ئەوی ترە، دیالۆگە، نەبوونی ڕق و کینەیە. خۆشەویستیە لە نێوان خەڵکی،  زۆر سەبارەت بەوەی  کە ئەمە بە واتای چی دێت نازانم، بەڵام من بڕوام بە کۆمەڵگایە، بە خۆشەویستییە نێوان بینەر  و ئەکتەر، بە یەکگرتوویی نێوان  ئەو کەسانەی  شانۆ دەبێتە هۆی کۆبوونەوەیان، بە وەی دەینووسێت، بەوەی وەریدەگێڕێت، بەوەی ڕوناکی پێ دەبەخشێ، بەوەی جلی لەبەر دەکات، بەوەی دەیڕازێنێتەوە، بەوەی نواندنی دەکات، بەوەی درووستی دەکات، بەوەی دەچێ بۆ شانۆ. شانۆ پارێزگاری لە ئێمە دەکات، پەناگەی ئێمەیە، من دڵنیام ئێمەی خۆش دەوێت... زیاتر لەوەی ئێمە ئەومان خۆش بوێت... دەرهێنەرێکی بەتەمەنی کۆنم دێتەوە بیر کە هەموو شەوەکانی نمایش لە پشتی سەحنە بەر لەوەی پەردە بکرێتەوە بە دەنگێکی بە هێز دەیوویت" جێگە بۆ شانۆ خۆش کەن". ئەمە قسەی کۆتاییمە. سپاس.


سەرچاوە/ https://www.world-theatre-day.org/messageauthor.html

La Lune est le voile du Soleil ...ou comment marcher sur les traces d'une pensée éternelle.  A Performance Poetic based on the ...