گاردژێنیتسه(Gardzienice) و ئه‌کته‌ری به سرووشتکراو
دەربارەی شانۆی ڤیلادیمیر
ستانیێڤسکی(Wlodzimierz Stanievsky)
ئالیسۆن هاج(Alison
Hodhe)
وه‌رگێڕانی: فاتح
فرومند
سه‌نته‌ری فێرکاری
شانۆی" گاردژێنیتسه"(Theatre Practices) له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی
که ڕێژه‌ی به‌رهه‌می شانۆیی که‌می هه‌یه،
ته‌نها پێنج شانۆگه‌ری له خیلالی بیست ساڵدا، به‌ڵام به‌ناوبانگترین گرووپی
شانۆیی جیهانه. ریچارد شێکنه‌ر(Richard Scheckner) ئه‌م گروووپه وه‌ک یه‌کێک له "گرنگترین
گروپه‌کانی نواندنی ئه‌زمونگه‌رانه‌ی جیهان هه‌ژمار ده‌کات". ده‌کرێت بڵه‌ین
هه‌ر له سه‌ره‌تای درووستبوونییه‌وه واته له ساڵی 1977 وه ، له ئه‌وروپا و
ئه‌مریکا و رۆژهه‌ڵاتی دووره‌وه بانگه‌هێشت کران بۆ نمایشکردن له‌م ووڵاتانه.
ریچارد گاف (Richard Gough) و جودی کریستی( Judy
Christie)
له ناسانندنی ئه‌م گروپه بۆ به‌ریتانیا له ساڵی 1989 رایانگه‌یاند که ئه‌وان
یه‌کێکن له " باشترین گروپه‌کانی شانۆی ئه‌مڕۆی دنیا" که به‌ده‌ر له
هه‌ر جۆره ئاراسته‌یه‌کی سه‌رده‌میانه( پۆست مۆدێڕن وهتد) خه‌ریکی چالاکین و هه‌وڵێکی
هونه‌رمه‌ندانه به کار ده‌ێنین بۆ تێکه‌ڵ بوون له "پڕۆژه‌ی
ژیان"(واته به‌رنامه‌یه‌ک بۆ ژیان).(گاف و کریستی،1989:3)
ڤلادیمیر
ستانیێڤسکی، دامه‌زرێنه‌ر و ده‌رهێنه‌ری هونه‌ری گاردژێنیتسه، ئه‌ندازیاری سه‌ره‌کیه
له داڕشتنی پڕۆگرامی جۆراوجۆری کوڵتوری
په‌یوه‌ندیدار وه‌ک ناردنی ئه‌ندامه‌کان بۆ گروپه په‌راوێز خستراوه‌کان ، دانانی
وۆڕک شۆپ و هتد... که هه‌موو ئه‌مانه له خزمه‌ت ئامانجی سه‌ره‌کیدان که هه‌مان به‌رهه‌مهێنانی شانۆیه .
بنه‌مای تییۆری
شانۆی ستانێڤسکی ده‌چێته سه‌ر
بیرۆکه‌ی" وه‌دیهێنانی ژینگه و فه‌زایه‌کی
سرووشتی و نوێیه بۆ شانۆ" که تیایدا فه‌زای شار له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی
گونددا، ره‌فز ده‌کرێته‌وه. له ساڵی 1978 له کۆڕێکدا، ستانیێڤسکی پێشزه‌مینه‌ی
پێویستی ئه‌کته‌ر ئاوا ده‌خاته روو:
"
-چوونه‌ده‌ره‌وه
له شار؛ چوونه‌ده‌ره‌وه نه ته‌نیا له بینای شانۆ، به‌ڵکوو له شه‌قامه‌کانی
شار.
-رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌و
ڕاوه‌ستان به‌رامبه‌ر به خه‌ڵک-بینه‌ران، به‌رخۆره‌کان، ئه‌و که‌سانه‌ی نوقمی ژیانی رۆژانه‌و رۆتینن.
-چوونه ناو فه‌زایه‌یه‌کی
نه‌ناسراو یان فه‌زایه‌ک که شانۆ له خۆی دوور خستۆته‌وه.
مه‌به‌ستی من له
فه‌زا، فه‌زایه‌کی داخراو نییه که یاسا و رێسای ووشک به‌سه‌ری دا زاڵ بێت.مه‌به‌ستی
من فه‌زای زه‌مینی ئاسمانییه‌که که ده‌وری
ژینگه‌ی گرتووه. من به زه‌مینه
و بیرکردنه‌وه‌یه‌کی شاعیرانه‌ی بێهوده ده‌رباره‌ی سرووشت هیچ ئیشم نییه. خولیای
من زیندووکردنه‌وه‌ی ئه‌م فه‌زایانه‌یه له رووداوی نمایشدا(performance).
ستانیێڤسکی له‌سه‌ر
پێکه‌وه ژیانی(symbiotic) له شانۆ و ژینگه‌ی گوندی( و
خه‌ڵکی لادێ)(indigenous)
وه‌ک یه‌که‌م بوار و سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌تایی و یه‌که‌م هاوگه‌مه‌ی(ئه‌کته‌ری به‌رامبه‌ر)
چالاکی ئه‌کته‌ر له شانۆسازیدا جه‌خت ده‌کاته‌وه. هه‌ڵبژاردنی شوێنی پڕۆڤه‌ش به هه‌مان ڕاده بۆ ستانیێڤسکی جێی
بایه‌خه؛ هه‌روه‌ها هه‌ڵبژاردنی ژیان و کار له‌گه‌ڵ ئه‌و کووڵتوره خۆماڵییه‌یانه‌ی(native
cultures)
که به خێراییه‌که‌ی زۆر خه‌ریکن له ناو ده‌چن، هه‌روه‌ها بایه‌خدان به به‌ها په‌روه‌رده‌ییه‌کانی نواندن،
هه‌روه‌ها به که‌ڵکوه‌رگرتن له سه‌رچاوه کوڵتووریه‌کانی(که کۆن‌و، شاراوه‌و، له‌بیرکراون).
ئه‌م کاره تا چ
ڕاده‌یه‌ک یارمه‌تیده‌ری شانۆیه؟ به ڕای من ده‌بێت شانۆ و هونه‌ر له ڕێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌رچاوه‌کانیان فێر
بکرێن، ئه‌ڵبه‌ت نه به شکڵێکی ئاکادێمیک، به‌ڵکوو ده‌توانێ ئه‌م بابه‌تانه په‌روه‌رده
بکات:
-بینینی روناکی(to
see the light)
-ڕاستی ئاماژه‌کان(Gesture)و جووڵه
-مۆسیقا
-راستی کرداره‌کان
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی که ده‌ڵێ غه‌یری سرووشتی
بوونی شانۆیی، هه‌مان شرووشتی بوونه؛ ئه‌وه‌ی بێ ئه‌ده‌بانه و بێ ره‌وشتانه به‌دی
ده‌کرێت راست و درووسته.
هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌مه،
ستانیێڤسکی له رێگای تێکه‌ڵکردنی دووباره‌ی ئه‌کته‌ر له‌گه‌ڵ ریتمه‌کان و هه‌سته‌کانی
ژینگه‌ی سرووشتی، ئێمه ئاگادار ده‌کاته‌وه له گوشاری ژینگه‌یی(ecology) و ئابوری
کۆتایی سه‌ده‌ی بیسته‌م: " ئه‌مه فه‌زایه، که گرنگترینه- دۆزینه‌وه‌و
خوڵقاندنی فۆڕم و دۆخه فه‌زاییه‌کان که له رووی ژینگه‌ییه‌وه مانای هه‌بێت...ووشه‌ی
Eco
له زمانی یۆنانی به واتای "ماڵ"(نیشتیمان) دێت، له حاڵێکدا به‌ڕای من
داهێنان بریتییه له گفتگۆکردن له‌گه‌ڵ رۆحی ئه‌م فه‌زایه‌دا". ستانیێڤسکی زۆر به قووڵی له‌م بڕوایه‌دایه که نابێ په‌یوه‌ندی و مامه‌ڵه‌ی نێوان شانۆکاران و
بینه‌ران که پێویستیان به وه‌خه‌به‌ر هاتنه‌وه‌و له بینشێکی(بینینێکی) گشتی ئه‌زمونگه‌رانه‌ی
مرۆڤایه‌تیه بخرێته پشت گوێ.
تێگه‌یشتن واته
توانای راکێشان به هه‌موو هه‌سته‌کانه‌وه.
ئه‌مه ئیتر به‌شێک له په‌روه‌رده‌کردنی ئێمه نییه . ده‌ره‌نجام ئه‌وه‌یه که‌په‌یوه‌نده بنه‌ڕه‌تییه‌کانی مرۆڤ ده‌پاڵاوترێت و ئاستێکی نزم په‌یدا ده‌کات...به‌ڵام
له‌م نزمبوونه‌وه‌یه‌دا، چییه که ئێمه ده‌ترسێنێ ؟ ئایا ترسی ئێمه، له‌وه‌یه
که نه‌کا ببینه هاوشێوه‌ی ئاژه‌ڵ و سرووشت؟...بۆچی له‌وه‌یکه خاوه‌نی هه‌سته‌کانین
و ده‌توانین رابکێشرێین ده‌ترسین؟...حه‌زی ئێمه بۆ خۆدوورخستنه‌وه له گشتی
بوون و له جیهان چ مانایه‌کی هه‌یه ؟(ستانیێڤسکی 1993؛16(
دۆزینه‌وه‌ی چۆنیه‌تی
دروستکردنی په‌یوه‌ندی دووباره‌ی نێوان ئه‌کته‌ر
و ژینگه، بنه‌مای چوارچێوه‌ی په‌روه‌رده‌کردنی ئه‌کته‌ر له لای ستانیێڤسکیه.
توێژینه‌وه‌ی ستانیێڤسکی که به "ژینگه‌ی شانۆی سرووشتی و نوێ" وه‌سفی
ده‌کات هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی شانۆی گاردژێنیتسه‌وه، رێپیشانده‌ری سه‌ره‌کی
بووه.
شوێنی نمایش کردن لە گاردژێنیتسە
سه‌رچاوه‌کان و
کارتێکه‌رییه‌کان
دوورکه‌وتنه‌وه
له شار له مێژووی په‌روه‌رده‌کردنی ئه‌کته‌ری سه‌ده‌ی بیسته‌مدا، بابه‌تێکی روون
و دیاره. ستانیسلاڤسکی، ڤاختانگۆڤ، بروک و کۆپۆ، هه‌مویان له سه‌رده‌مێکی
تایبه‌تدا، به‌دوای شوێنێکی بێده‌نگ بۆ ئه‌نجامی پڕۆڤه‌کانیان ده‌گه‌ڕان. له سه‌ره‌تاکانی
1970 گرۆتۆڤسکی سه‌نته‌ری چالاکی خۆی له شاری "Wroclowوه بۆ Brzezinka له پۆڵه‌ندا،
گواسته‌وه. هه‌ر له‌ویا بووه که ده‌ستی به پرۆژه هاوشێوه‌شانۆییه‌کانی(paratheatrical) کرد؛ به‌م شێوه‌یه، له شانۆ دوور که‌وته‌وه
و به‌دوای ره‌وتێکی داب ونه‌ریتی(بۆنه‌یی)
(Ritual)
له تعامل و دروستکردنی په‌یوه‌ندی له نێوان به‌شداربوواندا ده‌گه‌ڕا. ئه‌و له
رێگه‌ی کۆبونه‌وه‌ی ساده‌و غه‌یری شانۆیی هه‌وڵی ده‌دا جیاوازی ئه‌کته‌ر له بینه‌ر
له ناوببات:"به لێکۆڵینه‌وه‌ی شانۆ گه‌یشتینه ئه‌م ئه‌نجامه که ئه‌سڵی
شانۆ له په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ خه‌ڵک دایه"(کۆلانکیۆویچ 1977،34(. هه‌ڵسه‌نگاندنی
به‌های چۆنیه‌تی ئه‌م "په‌یوه‌ندییه‌ڕاسته‌وخۆیه" ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر
راده‌ی توانایی تاک له لادانی ده‌مامه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی که گرۆتۆڤسکی به به‌رده‌وامی
هه‌وڵێکی زۆری بۆ ده‌دا. ژینگه و فه‌زای لادێ، ورووژێنه‌ری ئه‌م چالاکییه پڕ له
دان و ستانه‌یه. به پێی ووته‌ی یه‌کێک له ئه‌کته‌ره‌کان:"خوو و عاده‌ته
شارییه‌کان به‌ره به‌ره له ناو ده‌چن بۆ نموونه خووی وه‌ک هه‌ڵسوکه‌وتی به‌رگرییانه(که
بۆ ژیانی ناو شار پێویسته)، مه‌له‌لهێنه‌ر بوونی هه‌سته‌کان، بێ ڵایه‌نی و
هتد...په‌یتا په‌یتا به بوونی یه‌کتر هه‌ستیار ده‌بین و بوون و ئاماده بوونی گه‌رم
و دیار و به‌رده‌وامی یه‌کتر هه‌ست ده‌که‌ین".(کۆلانکیویچ 1979).
ستانیێڤسکی له ساڵی 1971 چووه گه‌ڵ گڕۆتۆڤسکی
و له پڕۆژه "هاوشێوه شانۆییه‌کانی" ئه‌و دا هاوکاری سه‌ره‌کی
بووه. له ساڵی 1975 لابۆری شانۆ به‌جێ ده‌هێڵێت تاکوو به هاوکاری "تۆماس
رۆدوویچ"(Tomasz Roowicz) گرووپه‌که‌ی خۆی له گوندی گاردژێنیتسه
دابمه‌زرێنێت. ئه‌م گروپه له کۆمه‌ڵێک ده‌رچووی زانکۆ پێکهاتووه و کاری خۆی له په‌رستگه‌یه‌کی کۆنی سه‌ده‌ی
شانزده‌هه‌م له گوندی گاردژێنیتسه ده‌ست پێ کرد. ده‌بێت ئاماژه بکه‌ین ئاستی
ستانیێڤسکی له ناسینی ئه‌م شوێنه زۆر قووڵتر بووه له چه‌مکێکی ته‌نها به ناوی
"دوورکه‌تنه‌وه له شارنشینی".
بابه‌تی سه‌ره‌کی بریتی بووه له
پێکهاته‌و و ته‌نراوی کۆمه‌ڵایه‌تی گونده رۆژهه‌ڵاتییه‌کانی پۆلۆنیا و دانیشتوانی
ئه‌م شوێنانه . ئه‌ندامانی گروپه‌که له بێده‌نگی و هێوه‌ری گونددا، تووشی گۆشه‌گیری
نه‌بوون به پێچه‌وانه‌وه به نمایش‌کردنی
به‌رهه‌مه‌کانیان په‌یوه‌ندییه‌کی راسته‌وخۆیان له‌گه‌ڵ لادێیه‌کان درووست ده‌کرد.
خولیای روون و ئاشکرای ستانێڤسکی بیناکردنی شانۆ بوو: بۆ من زۆر گرنگ بووه
نمایشێک بخوڵقێنم به بیناسازییه‌کی شانۆیی
تایبه‌ت به خۆی. بتوانم شتێک بکه‌م زیاتر له گۆڕینی بۆنه‌و مه‌راسیمه‌کان..."(ستانێڤسکی
1987:159(
گه‌شتی ستانێڤسکی
و رۆدوویچ و هاوکاره‌کانیان به‌ره‌و گونده
رۆژهه‌ڵاتییه‌کان و باکووری رۆژهه‌ڵاتی پۆلۆنیا ده‌ستی پێ‌کرد ئه‌و ناوچانه‌ی
که که‌نیسه‌ی کاتۆلیک(به شێوازێکی زاڵ) له قه‌راخ کووڵتووره په‌راوێزخستراوه‌کانی
قه‌ره‌چ و جووله‌که و بلارووسی و ئۆکراینی هه‌ن. له کۆتایی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا،
زۆرینه‌ی ئه‌م گوندانه به هۆی کۆچکردنی گه‌نجه‌کان به‌ره‌و شاره‌کان، به‌ره به‌ره
له‌ناو ده‌چوون. گروپ که له خیلالی گه‌شتکردن بۆ ئه‌م ناوچانه، وۆرک شۆپ و
پرۆڤه‌شی داده‌نا، یه‌که‌مین شانۆیی خۆی بۆ لادێیه‌کان به ناوی "نمایشی
شه‌وانه" (Spektakl Wierczorny) که له شانۆنامه‌ی "گاگانتووا
و پانتاگرۆل(Pantagruel ) له نووسینی "رابلێ"( François
Rabelais:نووسه‌ری
به‌ناوبانگی فه‌ره‌نسی سه‌رده‌می ڕێنیسانس ) وه‌رگیراوه پێشکه‌ش کرد. گروپ بینی که پاش هه‌ر نمایشێک،
خه‌ڵک ده‌مێننه‌وه‌و ده‌ست ده‌که‌ن به گۆرانی ووتن. ستانێڤسکی ده‌ڵێت:"گۆرانی
ووتن باشترین رێگه‌ی په‌یوه‌ندی بوو و ئێمه ده‌مانبینی که ستایلی تایبه‌ت له په‌چک
و قیافه‌ی بینه‌راندا درووست ده‌بێت. ئێمه خۆمان ده‌بینی به‌ره‌وڕووی نه‌ریتێک
که له‌مه‌و پێش بوونی بووه". (ستانێڤسکی 1984:141)
ئه‌م کاردانه‌وه‌یه
بووه هۆی به‌رپابوونی کۆڕ و کۆبوونه‌وه له نێوان گروپ و لادێیه‌کان. له‌م کۆبوونه‌وانه‌دا،
گۆرانی و ئه‌فسانه و سه‌ما و بۆنه‌و مێژووی
زاره‌کی گونده رۆژئاواییه‌کان نمایش ده‌کرا یان ده‌گێڕدراوه. ستانێڤسکی
ده‌ڵێت ئه‌م کۆبوونه‌وانه جگه له رێگه‌یه‌ک بۆ په‌یوه‌ندی گرتن، شیوازێکه بۆ
وه‌خه‌به‌رهێنانه‌وه‌ی ره‌وته نادیاره‌کانی قه‌ڵه‌مڕه‌وی داخراوی کۆمه‌ڵگایه‌کی
تایبه‌ت.(گاف و کریستی 1989:14) . ده‌کرێت بڵه‌ین په‌یوه‌ندی گرتن له رێی گۆرانی
له کۆبوونه‌وه‌کان یه‌کێکه له شێوازه‌کانی په‌روه‌رده‌کردن له گروپی
گاردژێنیتسه که له‌مدا، مه‌قامبێژی و وێردووتن نه‌بزی سه‌ره‌کی هه‌موو
راهێنانه‌کانی گروپه.
ده‌بێ ئاماژه بکه‌ین
که پڕۆژه‌ی گاردژێنیتسه له فه‌زای سیاسی حکومه‌تی کۆمۆنیستی پۆلۆنیا که چل ساڵ
درێژه‌ی بووه سه‌ری هه‌ڵدا. له‌ڕاستیدا، پڕۆگرامی ده‌وڵه‌ت لاوازکردنی کولتووری
فۆلکلۆری گونده‌کان بووه له پێناو گه‌شه‌پێدانی واقیعخوازی کۆمه‌ڵایه‌تی . به‌رپرسانی
ده‌وڵه‌ت له هه‌وڵی دامه‌زراندنی جۆرێک له ژیانی لادێیی یه‌کده‌ست دابوون تاکوو
بتوانن هه‌مه‌ڕه‌نگی( هه‌روه‌ها هه‌ژاری و بێبه‌شبوونی) ئه‌م ناوچه لادێیانه
دابپۆشن. ستانیێڤسکی ته‌واو به پێچه‌وانه‌ی ئه‌م ڕه‌وته په‌ی باشتر بووه به له‌کاتی
ئاماژه‌کردن به کوڵتووری نه‌ریتی له ده‌سته‌واژه‌ی خۆماڵی(لۆکاڵ) یان فۆلکلۆر که‌ڵک
وه‌ربگرێت.
هه‌واڵی که‌مپه
سه‌ره‌تاییه‌کانی گروپی گاردژێنیتسه له لایه‌ن "میخاییل باختین(Mikhail
Bakhtin)
و تییۆریه‌کانی واقیعخوازی گرۆتێسک و که‌رنه‌ڤاڵی ئه‌و که خۆی له فه‌زای
دیکتاتۆڕی ستالینیسمه‌وه سه‌ری هه‌ڵدا بوو راگه‌یاندرا. ڕێزێک که باختین له که‌رنه‌ڤاڵ(
وه‌ک دیارده‌یه‌کی ئاوه‌ژووکراوی یاسا‌و رێساکانی کۆمه‌ڵگا، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی
داینامیکی کوڵتووری خوارو سه‌رووی کۆمه‌ڵگا، راستگۆیی گوزارشتی جه‌سته‌یی به‌ده‌ر
له سنووره سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان) ده‌یگرێت له ناو ژینگه‌ی سیاسی گروپی گاردژێنیتسه ره‌نگیداوه و له یه‌که‌م
نمایشیاندا واته نمایشی شه‌وانه‌ی رابلێ(Rabelais) دا راسته‌وخۆ
نیشاندرا.
ئه‌م بڕوایه‌ی
ستانیێڤسکی به گرنگی په‌یوه‌ندیگرتن و خوڵقانقندنی دووباره‌ی سرووشت و کوڵتوور
زۆر له‌ژێر کاریگه‌ری "ئادام میکییۆویچ(Adam
Mickiewicz)
شانۆنامه‌نووس و شاعیری پێشڕۆی رۆمانتیکی پۆلۆنی بووه. پلانی ستانیێڤسکی سه‌رشاره
له رۆحێکی رۆمانتیسمی که کاریگه‌رییه‌که‌ی
له‌سه‌ر کوڵتوری ناوه‌ڕاست و رۆژهه‌ڵاتی
ئه‌وروپادا وه‌ک فۆڕمێکی باو و داینامیک به جێماوه‌ته‌وه. ئه‌و به ره‌خنه‌گرتن له
رێبازی بیرکردنه‌وه‌ی هزرخوازانه‌ی رۆژائاوا که بووه‌ته هۆی داخرانی ئه‌زمونه‌کانی
مرۆڤ و درووستبوونی پڕاگماتیسمی ته‌عامووله کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، شارستانییه‌تی
رۆژائاوا ده‌باته ژێر پرسیار. له‌ڕاستیدا به‌رهه‌مه‌کانی میکییۆویچ بۆ
ستانیێڤسکی به روانگه‌یه‌کی خه‌ڵکناسانه‌وه هۆکارێک بوو بۆ ناسینی کوڵتووری
فۆلکلۆری "سڵاڤیا" که بووه سه‌رچاوه‌یه‌کی ده‌وڵه‌مه‌ند له
ناسنامه‌ی ووڵاته‌که‌ی بۆ داهێنان . ئه‌م ره‌هه‌نده له یه‌کێک له به‌رهه‌مه سه‌ره‌تاییه‌کان
به ناوی "ئاڤاکۆم(Avvakum)"دا به فۆڕمێکی داهێنه‌رانه‌وه ره‌نگیداوه.
تێکه‌ڵکردنی پته‌و
و کاریگه‌ری بابه‌تگه‌لێکی وه‌ک ژینگه و کوڵتوور، هاوکات له‌گه‌ڵ ره‌نگدانه‌وه‌ی
زۆقی رۆمانتیک و جۆرێک له رووخاندنی سیسته‌می سیاسی سه‌رکوتگه‌ر و بکوژ، نیشانه‌یه‌ک
بووه له پێشکه‌وتنی ئاستی جوانناسی گروپی گاردژێنیتسه. نمایشه‌کانی گروپ له‌سه‌ر
بنه‌مای شێوازی گرۆتێسک(که تیایدا هێزه دژ و به‌رگره‌کان له‌ناو جه‌سته‌ی ئه‌کته‌ردا
لێکده‌رێن) و مه‌قامبێژی درووست ده‌بن. لێره‌دا، کاریگه‌ری ئیبهام و ناروونی وێنه‌کانه
که له بینه‌ر داواده‌کات ره‌مزی ده‌قی جه‌سته بدۆێته‌وه نه‌ک ده‌قی نووسراوه.
"هالینا فیلۆپۆویچ"(Halina Filopowicz) سه‌باره‌ت
به کردنه‌وه‌ی ره‌مزه‌کانی نمایشی "ئاڤاکۆم" ده‌ڵێت:
لێواولێو پڕ له
کێشه، به‌رده‌وام وێرانکردن و بیناکردنه‌وه. ئه‌مه پێکهاته‌یه‌کی دڕاماتیک ده‌خاته‌روو
که ره‌نگدانه‌وه‌ی نیگایه‌که به سرووشتی مرۆڤایه‌تی، شتێک که هه‌رده‌م ئاماده‌یه
له به‌رامبه‌ر کۆنتڕۆڵکردنیو و گۆڕینی
ناسنامه‌که‌ی. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی شانۆنامه‌یه‌کی پڕش‌و بڵاو و بێئه‌نجامه، ئه‌مه
توانییه‌تی سه‌رکه‌وتوو بێ. ره‌وتی وێنه‌کان له زه‌نجیره‌یه‌کی
به‌رده‌وام دا بێ کۆتایی دان.
(فیلیپۆویچ1989:153)
نمایشی چل خوله‌کی ئاڤاکۆم که چیرۆکی به‌سه‌رهاتی
قه‌شه‌ی مه‌زنی ئاڤاکۆمه(سه‌رۆکی بزوتنه‌وه‌ی ئۆرتۆدۆکسی ئیمانداری کۆن)
پێکهاته‌یه‌ک بووه له عه‌قیده‌ی
عیلمانییه‌کان، دابونه‌ریته‌کان، گۆرانییه‌کانی ئۆرتۆدۆکسی رووسی له‌گه‌ڵ به‌شێک
له ده‌قێکی رۆمانتیکی پۆلۆنی له نووسینی میکییۆویچ که له ناو
چوارچێوه‌یه‌کی دڕاماتیکی به‌ش به‌شکراودا
ئه‌م حیکایه‌ته‌ی ده‌گێڕاوه. خۆژیاننامه‌ی ئاڤاکۆم که وه‌ک شاکارێکی ئه‌ده‌بی
سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست هه‌ژمار ده‌کرێت دنیایه‌ک ده‌خاته روو که به ده‌ستی هه‌وا
و هه‌وه‌س له ناو ده‌چێت. بابه‌تێکی سه‌ره‌نجڕاکێش له نمایش‌کردنی ئاڤاکۆم له سه‌ره‌تای هه‌شتاکاندا له پۆڵۆنیا ئه‌وه
بووه که نمایشه‌که توانی ببێته وه‌ڵامێکی زۆر غه‌ریزی و جه‌سته‌یی به‌رامبه‌ر
دۆخی دیکتاتۆڕی سه‌پێنراو له لایه‌ن یاساکانی "ماڕشاڵ" له‌م سه‌ره‌ده‌مه‌دا.
ڕاستییه‌کان(facts)
سه‌ره‌نجی گاردژێنیتسه له‌سه‌ر به‌هره‌ی ڕادیکاڵ و
رووخێنه‌ر و گۆزارشتی(expressive) جه‌سته بووه هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌کته‌ره‌کان ببنه خاوه‌نی ئاستێک له
جوانناسی له نمایشدا که زیاتر سه‌رچاوه ده‌گرێت له وورووژێنه‌ره ره‌فتارییه‌کان
نه‌ک ورووژێنه‌ره ده‌روونییه‌کان. واته لێره‌دا ڕه‌وته ده‌روونییه‌کان گرنگ
نییه به‌ڵکوو ئه‌وه‌ی جێی با‌یه‌خدانه شتێکه که له‌ڕێگه‌ی کرداره ئاوازییه‌کان
و جه‌سته‌ییه‌کان به شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ و ده‌ره‌کیکراو(externalized) له په‌یوه‌ندی به فه‌زا و له په‌یوه‌ندی
له‌گه‌ڵ ئه‌کته‌ره‌کانیتره‌وه به‌ده‌ست دێت. ستانیێڤسکی به پله‌ی یه‌که‌م،
نمایشی ئه‌کته‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای ڕاستییه‌کان شرۆڤه ده‌کات:
من حه‌زم له ئه‌کته‌رێکه که هۆکاری(cause) رووداوه‌کان بێت. زۆرم پێ باشتره به جێی ووشه‌ی ئه‌کته‌ر ووشه‌ی
هۆکار یاخود سه‌به‌بکار(causer) به‌کار بهێنم...له پۆڵۆنیا ووشه‌ی sprawca بۆ
به‌چکه لات( minor hooligan) و که‌سێکی هیچ و پوچ به‌کار دێت...که‌سێک که کارێک ده‌کات، که‌سێک
که ده‌بێته هۆی روودانی شتێک به‌ده‌ر له دیسیپلینی رۆژانه که ده‌ره‌نجامێکی
لێده‌بێته‌وه... ئه‌کته‌ر ده‌بێت که‌سێکی ئاوا بێت،...که‌سێک که به بینینی ده‌ڤه‌ری
خۆی ده‌بێته هۆی رووداوێک که ئه‌نجامی لێده‌بێته‌وه نه‌ک که‌سێک که ته‌نها
دێڕه‌کانی ده‌ق له‌به‌ر بکات.(ستانیێڤسکی، 1993:25(
جۆری که‌ڵکوه‌رگرتن له مانای فاکته‌کان گه‌شه به
شانۆیه‌ک ده‌دات که زۆر به قووڵی کردارخوازانه‌یه(pragmatic): "واقیعخوازی ئێمه سرووشتخوازییه.
ئێمه له پارچه‌یه‌کی دیاریکراو له‌سه‌ر زه‌وه‌ی خه‌ریکی کارکردنین، له گوندێکی
دیار، له ناوچه‌یه‌کی جۆگرافی ئاشکرا، له‌هه‌مان کاتدا رۆحمان و وێناکردنمان و
سۆزه‌کانمان له‌سه‌ر ئه‌م شوێنه بڵاو ده‌بێته‌وه".
چه‌قبه‌ستنی ته‌واو له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌کردن، ده‌بێته
هۆی ئه‌وه‌ی راهێنان و نمایش هه‌روه‌ها تێگه‌یشتنی هه‌ستیارانه‌ی شوێنی گه‌ردوونناسی( cosmological place) ئێمه له په‌یوه‌ندیگرتنی مرۆڤایه‌تیمان قوڵ بێته‌وه‌و توانایه‌کی
به‌رز په‌یدا بکات. فیلیپ ئاڕنۆڵد(Philip Arnoult) کاری ئه‌م گرووپه وه‌ک ئه‌زموونێکی ئایینی
و دینی وه‌سف ده‌کات.(شتراوس بو 1986:30( لێشک کۆلانکییێویچ(Leszek Kolankiewiez) مامۆستای زانکۆ و ره‌خنه‌گری پۆڵۆنی شێوازی گاردژێنیتسه وه‌ک
جۆرێک له "سرووده نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی نه‌زا(ethno-oratorio) هه‌ژمار ده‌کات و شانۆی ئه‌م گرووپه ده‌به‌ستێته‌وه به نمایشه
شکۆمه‌نده‌کانی( pageant) سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست:
ره‌نگه بتوانین بڵه‌ین شانۆی ئه‌ورووپا دووجار له‌دایک
ده‌بێت: له سه‌رده‌می کۆن(یۆنان و رۆم) و سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست؛ له‌هه‌ر دووجار له رۆحی مۆسیقاوه. که هه‌ر
دووجار پێشینه ڕاسته‌قینه‌که‌ی ئاوازی فۆلکلۆر(folk song) بووه. له شانۆی گاردژێنیتسه جۆرێک له
"نمایشی ره‌مزی"(Mystery
Play) له دایک ده‌بێت، ئه‌م جاریش دیسانه‌وه له
رۆحی مۆسیقا وه.
ستانیێڤسکی له تێکه‌ڵکردنی ره‌مزه‌کان له‌گه‌ڵ
واقیعخوازی هه‌ست به هیچ ناکۆکی و دژایه‌تییه‌ک ناکات:" من حه‌ز ده‌که‌م
له‌م په‌یوه‌ندی نێوان ریالیزم و سنوورشکێنی( transgression)؛ یاخود به‌ره‌وسه‌ره‌وه‌چوون. نابێ هه‌رگیز شته‌کان به شێوازی
ئاسایی له قه‌راخ یه‌ک دابنێین. لێگه‌ڕێن زۆر که‌س ئه‌وان
پڕ له ناکۆکی ببینن. به‌ڵام لێم روونه که کووڵته‌ره خۆماڵی و سرشتییه‌کان ئه‌وان وه‌ک
دراوسێ و هاوسێ ده‌بینن.
ستانیێڤسکی له پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده‌کردنی ئه‌کته‌ردا و
پڕۆڤه‌کانی نمایشدا هه‌وڵ ده‌دات زمانی گوزارشتی
ئاماژه‌ی(gesture) جه‌سته‌ی خه‌ڵکانی سرشتی و لۆکاڵ به‌کار بێنێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌م
باوه‌ڕه‌دایه که ده‌توانێت ئه‌م "ئاماژه‌یه‌ی جه‌سته" بگۆڕێت و بیکات
به شتێک که ئه‌م واقیعخوازییه بشکێنێت.
له‌گه‌ڵ به‌ره‌وپێشچوونی کاره‌کان، گه‌ڕاندنه‌وه
کوڵتوورییه‌کان گه‌شه ده‌کات و ئه‌کته‌ره‌کان کوڵتووره لۆکاڵییه‌کان به ته‌واوی
جیاواز له خۆیان ده‌بینن. ستانیێڤسکی به پێویستی ده‌زانێت که ئه‌کته‌ر ده‌بێ سه‌ره‌تا
به تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی کوڵتووری خۆی ده‌ست پێ بکات به‌ڵام پاشان ده‌بێ له زه‌مینه‌یه‌کی
بڵاوتردا کار بکات. ستانێڤسکی ده‌ڵێت:
ده‌بێ ده‌رباره‌ی شتێک که کۆن و فه‌رامۆشکراوه‌و تا
ڕاده‌یه‌ک جیهانیه کار بکه‌ن. که‌واته ده‌بێت توانای ئه‌وه‌ت هه‌بێ سه‌رووتر له
کوڵتووری خۆت بڕۆی. ئه‌گه‌ر بێت و که‌سێک بێت و بڵێ:"من سوویدیم و ئه‌وه‌م که
هه‌م"! ده‌ڵێم مانای ئه‌م قسه‌یه ئه‌وه‌یه که هه‌موو توانای تۆ ده‌به‌سترێته‌وه
به ئاستێک که ته‌نها به ئه‌مڕۆته‌وه ده‌به‌سترێته‌وه‌و ده‌چێته قاڵبێکی
رۆتینه‌وه. من هه‌ندێ زیاتر به‌ره‌و پێش ده‌چم و له تۆم ئه‌وێ جگه له کوڵتووری
خۆت، به‌ڵکوو له ره‌گه‌زی خۆشت سه‌روتر بڕۆی. نواندنی ڕاسته‌قینه کاتێکه پیاو
بتوانێت له سنووری داخراوی ڕه‌گه‌زی خۆی تێپه‌ڕێت و رازوڕه‌مزی جه‌سته‌ی ژن
بدۆزێته‌وه. ئه‌ڵبه‌ت گه‌یشتن به‌م قۆناخه به بێ ناسینی رۆحی ژن موسته‌حیله(
پێچه‌وانه‌که‌شی به هه‌مان شێوه). ئه‌مه په‌رده‌لادان و دۆزینه‌وه‌یه‌کی(revelation) سه‌یروو مه‌زن نییه چونکه وه‌ک مه‌عریفه‌یه‌کی کۆن هه‌ژمار ده‌کرێ
که له شانۆی رۆژهه‌ڵات و شانۆی یۆنانی کۆنه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت. به‌ڵام ئه‌مڕۆکه
به‌ده‌ست هێنانی زۆر دژواره.
یه‌کێک له رێگاکانی سه‌ره‌وه‌بردنی کوڵتوری تایبه‌تی ئه‌کته‌ر،
ناسینی ریتم و شێوه(وێنه)کانی کوڵتورێکی تره که له رێگه‌ی گه‌شتی پڕ له که‌شف
و دۆزینه‌وه‌و هه‌روه‌ها کۆبوونه‌وه‌کان، توێژینه‌وه‌که‌ی ئه‌نجام بدرێ، پاشان به
یارمه‌تی شێوه‌نیگاری(لێکچووسازی) و مۆسیقا، خوێندنه‌وه‌و لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر
بکرێ. له نمایشی ئه‌م گروپه له ده‌قی ئاڤاکۆم، ئه‌کته‌ره‌کان هه‌م له‌سه‌ر
سرووده‌کانی نه‌زا(عبادی) که‌نیسه‌ی "ئۆڕتۆدۆکس"ی ڕووسی که بووه هۆی
ئافراندنی هه‌ندێ ڕیتمی تایبه‌ت، هه‌م وێنه‌کانی شێوه رووسییه‌کانیان وه‌رگرت که
بووه هۆی دۆزینه‌وه‌ی هه‌ندێ چه‌مانه‌وه‌ی
نوێ له بڕبڕه‌ی پشتدا و هه‌روه‌ها خاڵه هه‌مبه‌ڕه‌کانی نێوان سه‌ره‌وه‌و خواره‌وه‌ی
جه‌سته. ئه‌م گۆڕانکاریانه له سیسته‌می
جووڵه‌ناسی(داینامیکی) جه‌سته‌دا بووه هۆی ئه‌وه‌ی جه‌سته دووباره شکڵ بگرێته‌وه.
ئه‌مه پڕۆسه‌یه‌کی پڕاکتیکی نمونه‌یه که له‌سه‌ر بنه‌مای سیسته‌مێکی په‌روه‌رده‌ییه
که تیایدا دووباره‌کردن(repetitive) ڕۆڵێکی گرنگی هه‌یه.
شانۆیی"ئاڤاکۆم" له پێکهاته‌یه‌کی ووردبینانه
دروست بووه که له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ندێجار پڕئاژاوه‌و و سه‌رخۆشانه خۆی ده‌نواند،
به‌ڵام ئاشکرابوو که له ئاماده‌سازییه‌کی به‌ئامانجه‌وه پێکهاتبوو.
"ئاڵبێرت هانت"(Albert
Hunt) توانای زمانی شانۆی ستانیێڤسکی به‌هۆی "رێزگرتنی
له غه‌ریزی بوون، لامه‌نتیقی بوون و ئیلهامی بوون، هاوکات
واقیعبینی بوونی، کره‌ده‌یی بوونی، چوارچێوه‌مه‌ند و ووریا بوونی، وه‌ک زمانێکی به‌رچاو
و مه‌زن وه‌سف ده‌کات:
وه‌سفکردنی زمانی ئه‌م شانۆیه له ڕێگه‌ی ووشه‌کانه‌وه
کارێکی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر قورسه کتومت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌مه هه‌مان زمانی
شانۆیه...ئه‌مه زمانێکه پێکهاتووه له ده‌نگه‌کان( جگه له‌و ده‌نگانه‌ی که
ئامێری مۆسیقا و ده‌نگی مرۆڤ درووستی ده‌کات، به‌ڵکوو ئه‌و ده‌نگانه‌ی که بۆ
نمونه له که‌وتن و به‌رکه‌وتنی تایه‌رێکی داری گه‌وره له‌سه‌ر عه‌رز یان ده‌نگی
پێکووتانی شه‌قاوه به‌رزه‌کان): هه‌روه‌ها جووڵه‌ی تاکه‌که‌سێک یان جووڵه‌ی به‌کۆمه‌ڵ،
که هه‌موو ئه‌مانه له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌نگه‌کان خاڵێکی هه‌مبه‌ڕ یاخۆد
کۆنتێرپوان(counterpoint) درووست ده‌کات. وورده‌کاری له وێنه‌کانی ئه‌م فه‌زایه‌دا به‌و ڕاده‌یه‌یه که ، ئێمه
وه‌بیر لۆحه‌کانی "هیرۆنیمۆس بۆش(Hieronymous Bosch) و "برۆگێل"(Brueghel) ده‌هێنێته‌وه به‌و جیاووازییه‌ی که له نمایشی ئه‌م گرووپه‌دا،
وێنه‌کان به جووڵه‌ی تێکه‌ڵ به ریتم(movement in time) گه‌شه ده‌که‌ن و له‌گه‌ڵ ته‌نراوی ده‌نگه‌کاندا
ده‌وڵه‌مه‌ندتر ده‌بن.
ئه‌م ووردبینی و دیسیپلینه له نمایشه‌کانی ئه‌م گروپه‌دا،
ته‌نها به جه‌ختخسته‌ن له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌کردنێکی به‌رده‌وام مومکین ده‌ه‌بێت. راهێنان
و پڕۆڤه بۆ به‌رهه‌مهێنانی شانۆییه‌کی نوێ له پڕۆسه‌یه‌کی کاتی درێژدا، ئه‌نجام
ده‌درێت که له ڕاستیدا ئه‌مه په‌روه‌رده‌کردنه که ئه‌کته‌ره‌کان بۆ به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌ی
له‌مپه‌ڕ و کێشه‌کان له‌هه‌ر قۆناخێکدا ئاماده ده‌کات.
په‌روه‌رده‌کردن
"به ڕای ئێمه‌وه په‌روه‌رده‌کردن بابه‌تێکی کراوه‌یه؛هیچ
شێوازێک به مانای سیسته‌مێکی کرده‌یی یاسادانه‌ر(normative) بوونی نییه".(ستانیێڤسکی،1987:153).ستانیێڤسکی
خۆی له بۆچوونی کڵێشه‌یی سه‌باره‌ت به په‌روه‌رده‌کردن دوور ده‌خاته‌وه. هه‌ر
قۆناخێک ده‌چێته خزمه‌ت به‌رهه‌مهێنانی نمایشێکی نوێ. گروپی گاردژێنیتسه له ڕه‌وتی
په‌روه‌رده‌کردندا، به بۆچوونه سه‌ره‌تاییه‌کانی ستانیێڤسکی سه‌باره‌ت به ڕیتمه‌کان، گۆرانییه‌کان و ده‌قه‌کان(به تایبه‌ت
ئه‌و ده‌قانه‌ی که له خیلالی گه‌شته‌کاندا کۆ ده‌کرێنه‌وه) پێداده‌چنه‌وه:
"په‌روه‌رده‌کردن ته‌نها له خزمه‌ت ئاماده‌کردنی ئه‌کته‌ر بۆ ده‌ور بینین
نییه. هه‌رچه‌ند ده‌کرێت به‌م مه‌به‌سته‌ش به‌کار بێت- بۆ نموونه هه‌ندێ له
راهێنانه ئاکڕۆباتییکییه‌کان ده‌توانن بچنه خزمه‌ت ئه‌کته‌ر بۆ ده‌وربینین".(تارانینکۆTaranenko1997:131)
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی گرۆپی گاردژێنیتسا له پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده‌کردندا،
به نه‌رمی ده‌دوێ به‌ڵام به‌رده‌وام دوو بنچینه‌ی(ئه‌سڵ)
سه‌ره‌کی هه‌یه: "تێگه‌یشتنی مۆسیقایی"(musicality) که تێکه‌ڵه به ته‌کنیکه جه‌سته‌یی و
ئاوازییه‌کانی ئه‌کته‌ر. له‌گه‌ڵ" به‌شداری دوولایه‌نه(mutuality) که بریتییه له شێوازێکی تایبه‌ت له تێگه‌یشتن.
تێگه‌یشتنی مۆسیقایی
ستانیێڤسکی ده‌سته‌واژه‌ی "تێگه‌یشتنی
مۆسیقایی" وه‌ک هه‌ست و سۆزێکی تایبه‌تی به مۆسیقا پێناسه ده‌کات که
هاوشێوه‌ی چه‌مکێکه "فیساغۆره‌س"
به کاری هێناوه واته "مۆسیقای گه‌ردوون"(harmonia mundi):"من ته‌واو له‌و بڕوایه‌دام که زه‌وی مۆسیقاییه، که زه‌وی
مۆسیقای هه‌یه و هه‌ر به‌شێک له سرووشت مۆسیقای هه‌یه".(ستانیێڤسکی،1993:11).
ئه‌و تێگه‌یشتنی مۆسیقایی به سه‌رچاوه‌یه‌کی پێویست بۆ شانۆکه‌ی ده‌زانێ:
"له پڕۆڤه‌کانی ئێمه‌دا، هه‌موو شتێک له مۆسیقاوه دێ و به مۆسیقاوه ته‌واو
ده‌بێ".(ستانیێڤسکی1993:31(. ستانیێڤسکی له‌و بڕوایه‌دایه که تێگه‌یشتنی مۆسیقایی مانایه‌کی
ڕۆحانی هه‌یه، ده‌نگ هێزی ڕه‌سه‌نی ژیان و ده‌سپێکی ژیانه، ده‌نگ و ڕۆح په‌یوه‌ندییه‌کی
زۆر نزیکیان به‌یه‌که‌وه هه‌یه.
ئه‌م بیرۆکه‌یه و نزیکبوونی ئه‌م به ڕوانگه‌ی
جیهانناسی فیساغۆره‌سه‌وه( پاشان فه‌یله‌سووفه‌کانی ڕۆنێسانس) سه‌باره‌ت به
"هاڕمۆنی نادیاری گه‌ردوون" چه‌مکێکه به‌رده‌وام گروپی گاردژێنیتسه
گه‌ڕاوه‌ته‌وه سه‌ری. ستانیێڤسکی له‌م
بڕوایه‌دایه که ئه‌گه‌ر ئه‌کته‌ره‌کانی گاردژێنیتسه بتوانن به‌رامبه‌ر
به تێگه‌یشتنی مۆسیقایی له سرووشت، هه‌ستیارییه‌کی تایبه‌ت به‌ده‌ست بهێنن، ده‌توانن
خۆیان له‌ناو زمانێکدا بدۆزنه‌وه که هه‌مان ده‌نگی ڕه‌سه‌نی(زاتی) دنیای سرووشته.
ئه‌مه ده‌رفه‌تێکه بۆ ئه‌کته‌ره‌کان
تاکوو کار-دانه‌وه‌یان(re-act) هه‌بێ: واته شێوازێکی نواندن که بووه‌ته به‌شێکی پێویست بۆ
نمایشی"به‌سرووشتکراوی" گاردژێنیتسه.
ئه‌کته‌ره‌کان لاسایی ده‌نگه‌کانی سروشت ناکه‌ن به‌ڵکوو
ده‌نگ و جووڵه‌کانی ریتمیک و ئۆڕگانیکی تایبه‌ت به خۆیان به‌ده‌ست ده‌هێنن که به
خێراییه‌کی(momentum) رێک‌وپێکی مۆسیقاییه‌وه به‌رده‌وام و دووباره‌و دووباره ته‌مرینی
له‌سه‌ر ده‌کرێ. ئه‌کته‌ره‌کان زۆر خۆیان به توانای شه‌خسی بۆ ده‌ربڕینی خوود
نابه‌ستنه‌وه حه‌تا ئه‌گه‌ر بێت‌و ئه‌مه په‌یوه‌ندی بێ به تێگه‌یشتنی مۆسیقایی له
حاڵه‌تێکی ده‌روونی و مه‌عنه‌ویدا. به‌ڵام ئه‌وان جۆرێک له مێلۆدی(melody) ده‌روونی به‌ده‌ست دێنن که ده‌توانێ
رێپیشانده‌ری چۆنیه‌تی کاره‌که‌یان بێ. له رێگه‌ی ئه‌م تێگه‌یشتنه‌وه ئه‌کته‌ره‌کان
ئامانجی خۆیان که هه‌مان درووست‌کردنی په‌یوه‌ندییه‌کی به‌ته‌واوی هه‌ستیاره ده‌پێکن
که ئه‌مه ده‌بێته بنچینه‌ی دووهه‌م له‌سه‌ر بنه‌مای به‌شداری دوولایه‌نه.
ستانیێڤسکی له ناو کووڵتووره خۆماڵییه‌کان ئه‌م ته‌کنیکانه‌ی بۆ نواندن (performing) دۆزییه‌وه که بووه هۆی ئه‌وه‌ی بتوانێ به‌ڵگه‌یه‌کی زیاتر له‌پێناو
به‌ره‌وپێشبردنی ئامانجه‌کانی گرووپه‌که‌ی به‌ده‌ست بێنێ. گرووپی گاردژێنیتسه گه‌شتێکی
زۆری بووه بۆ ناوچه‌ی "لاپلاند"(Lapland) ، دانیشتووانی ئه‌م شوێنه به ناوی
"سه‌می"(sami) فۆنێتیکێکی تایبه‌تیان هه‌یه:
"له ناوچه‌ی لاپلاند، یۆیکخوانه‌کان(Yoikers: یۆیک فۆڕمێکی نه‌ریتی مه‌قامبێژی سه‌مییه‌کانه) بۆ گوزارشتکردنی
ئه‌وه‌ی که به ئاوای ده‌نگ ئه‌نجام ده‌درێ، شێوازێکی تایبه‌تیان هه‌یه. ئه‌وان
هیچ کات ناڵێن خه‌ریکی ووتنی چ شتێکن. ده‌ڵێن خریکی ووتنی یۆیکن...عاده‌ته‌ن کاتێک
که ئێمه گۆرانی ده‌ڵه‌ین، ووتنی ئێمه ده‌رباره‌ی شتێکه. ئه‌وان لانی که‌م ده‌ڵێن
که شتێک یۆیکخوانی ده‌که‌ن...تۆ به‌رامبه‌ر من دانیشتووی و من ده‌توانم هه‌وڵ بده‌م
تۆ یۆیکخوانی بکه‌م. ئه‌مه به‌و مانایه نییه که من به ئیرتیجال، مه‌قامێک ده‌رباره‌ی
تۆ ده‌ڵێم یا ئه‌وه‌ی که هه‌وڵ ده‌ده‌م تۆ وه‌سف بکه‌م. به زمانی من ، مانای ئه‌وه‌یه
که من خه‌ریکه تۆ ده‌ڵێمه‌وه. به‌ڵام ئه‌مه شێوازێکی تایبه‌ته بۆ ووتنی
تۆ(یاخود خوێندنه‌وه‌ی تۆ) که تیایدا من بیر له تۆ ناکه‌مه‌وه، به‌ڵکوو زیاترین
هه‌وڵی خۆم ئه‌ده‌م تاکوو بتوانم فه‌زاکان هه‌ست بکه‌م(له‌گه‌ڵیاندا، به‌رکه‌وتنم
بێ)، قاڵبه‌کانی تۆ، ڕه‌هه‌نده‌کانی تۆ، نه‌رمی و سه‌ختی تۆ، باڵای تۆ و ده‌ماره‌کانی
تۆ هه‌ست بکه‌م. (ستانیێڤسکی،1993:14)
هه‌موو لایه‌نه‌کانی
چالاکی گرووپی گاردژێنیتسه ده‌لاله‌ت ده‌کاته سه‌ر ئه‌م ڕه‌وته غه‌ریزییه له
کاردانه‌وه‌دا:
من بڕوام به غه‌ریزه و شهووده. به‌م زووانه ئه‌مانه
له بیر ده‌که‌ین. له بیرمان ده‌چێت که ئه‌مانه به‌شێکن له سرووشتی ئێمه. له‌خۆوه،
به ده‌سته‌واژه‌ی قوورس و ئاڵۆزی وه‌ک غه‌یری سرووشتی یان غیری مادی ناویان ده‌نێین.
له‌ڕاستیدا، ئێمه له رێگه‌ی به نامۆکردنی ئه‌مانه له سرووشتی مرۆڤایه‌تی
خۆمان، ئه‌و به‌نده‌ی که پێوه‌ندی ئێمه و سه‌رچاوه‌کانمانی ڕاگرتووه، ده‌پچڕێنین.
به‌ڵام به ڕای من غه‌ریزه و شهوود ڕاستین و بڕواشم به‌مه هه‌یه که بوونی ئه‌مانه به بێ تێگه‌یشتنی مۆسیقایی ئاسته‌مه. (ستانیێڤسکی،
1993:11)
مه‌قامبێژی
مه‌قام و سرووده‌کان به شێوازێکی زاره‌کی و به
دووپاتبوونه‌وه فێر ده‌کرێن. ئه‌کته‌ره‌کان له مه‌قامبێژیدا، شێوازێکی تایبه‌ت
فێر ده‌بن که هه‌موو جه‌سته‌یانی به‌کار دێنێت- که ئه‌مه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌یانه
له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی لۆکا‌ڵی – که تیایدا جووڵه‌و ئاماژه ده‌بێته هۆی به‌هێزکردنی
ئاوازووتنیان. گاردژێنیتسه له‌سه‌ر بابه‌تی وه‌ک هاڕمۆنی، فره‌ده‌نگی(polyphony)، ده‌نگه‌ناکۆکه‌کان(dissonance)، ڕیتم و کۆنتێرپۆان توێژینه‌وه‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی زۆری کردووه.
ماریۆس گۆلای(Mariusz Golaj) یه‌کێک له ئه‌کته‌ره سه‌ره‌کییه‌کان و ده‌رهێنه‌ری جووڵه له
گرووپه‌که‌دا، بابه‌تی به‌شداریکردن زۆر به گرنگ ده‌زانێ: "کاتێک
به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ که‌سێکیتر سه‌رقاڵی ئاوازووتنی، ده‌بێ به‌ته‌واوی له‌گه‌ڵ ده‌نگ،
ڕیتم و ئاوازی ئه‌و ده‌نگه‌ی که به‌شداره هه‌ماهه‌نگ بی". مه‌قامبێژی
بنه‌مای کاری ئه‌کته‌ره؛ خاڵی ده‌ستپێکی جووڵه‌یه، واته ده‌ره‌فه‌تێک ده‌ره‌خسێنێت
تاکوو ئه‌کته‌ر به‌هره‌و توانای خۆی بنه‌خشێنێت. گۆلای له درێژه‌دا ده‌ڵێ:
تۆ له‌ڕێگه‌ی خه‌یاڵه‌وه خۆت کۆنتڕۆڵ ناکه‌ی به‌ڵکوو به شێوازێکی
ڕاستی(واقیعی) واته له ڕێگه‌ی مۆسیقاوه، پێگه‌ی خۆت وه‌ک ئه‌کته‌ر له فه‌زادا
ده‌دۆزییه‌وه‌و په‌یوندی خۆت له‌گه‌ڵ هاویارییه‌کت و له‌گه‌ڵ ووزه‌که‌ت کۆنتڕۆڵ ده‌که‌ی".
ماوه‌یه‌که، ئه‌م گرووپه، ئیش‌کردن له‌سه‌ر دژه‌ده‌نگی(antiphony) ده‌ستپێکردووه- پڕۆسه‌یه‌ک که تیایدا دوو ده‌نگ له‌ڕێگه‌ی مه‌قامبێژییه‌وه
ده‌که‌ونه پرسیار و وه‌ڵامدانه‌وه- ئه‌م جۆره له دیالۆگ پێویستی به به‌شدارییه‌کی
به‌هێزه له نێوان ئه‌کته‌ره‌کان که ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌کته‌ره‌کان له
ڕێگه‌ی پاڵنه‌ری ده‌نگی، به‌رامبه‌ر یه‌کتر کار-دانه‌وه(re-acting) نیشان بده‌ن. ده‌کرێت پرسیاره‌که،
له‌حنی جۆراوجۆری بێ- بۆ نموونه ورووژێنه‌ر، دڵسۆزانه، پێداگرانه بێ- به‌ڵام ده‌بێ
ئه‌وه‌نده به‌هێزو درووست بێ که ئه‌کته‌ری
به‌رامبه‌ر ناچار بکات کار-دانه‌وه نیشان بدات یا" پابه‌ند بکرێ به وه‌ڵامدانه‌وه".
ستانیێڤسکی له‌و بڕوایه‌دایه که تا چه‌نده پرسیاره‌که قووڵ و ڕاست بێ، ئه‌وه‌نده
وه‌ڵامه‌که‌ی ڕوونتر و ئاشکراتر ده‌بێ.
به‌شداری دوولایه‌نه
هاندان بۆ وه‌ڵامدانه‌وه( وه‌ڵامێکی نه به زۆر سه‌پێنراو،
به‌ڵکوو ڕێپیشانده‌ر بۆ کاردانه‌وه‌و و مامه‌ڵه کردنی مۆسیقایی) ڕێک ده‌به‌سترێته‌وه
به دووهه‌مین بنچینه‌ی کاری گرووپی گاردژێنتسته واته به‌شداری دوولایه‌نه
که له هه‌موو لایه‌نه‌ی چالاکییه‌کانی ئه‌م گرووپه‌دا به کار دێت. ئه‌م به‌شدارییه
به مانایه‌کی ساده واته وه‌رگرتن و ڕاکێشانی
ئه‌کته‌ری به‌رامبه‌ر و گفتگۆکردنه له‌گه‌ڵی، له مانای گشتیدا ده‌کرێ بڵه‌ین
په‌یوه‌ندیگرتنه له‌گه‌ڵ ژینگه‌یه‌ک که ئه‌کته‌ر تیایدا کار ده‌کات. ووتنی(به‌مانی
ئاوازووتن) ئه‌کته‌ری به‌رامبه‌ر بابه‌تێکی ده‌روونناسی نییه به‌ڵکوو هه‌وڵێکه
بۆ ڕاکێشانی ئه‌و که‌سه به ته‌واوی؛ هه‌وڵدان بۆ کۆککردنی سازی ئه‌کته‌ری به‌رامبه‌ر
له هه‌ر ساتێکدا. به‌شداریکردن بووه له‌مپه‌ڕێک تاکوو گرووپی گاردژێنیتسه له
پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده‌کردندا، خۆی به سیسته‌مێکی دیاریکراو نه‌به‌ستێته‌وه. "
به‌ڕای من، په‌روه‌ره‌کردن پێویستی ته‌نها به به‌شداری دوولایه‌نه‌ی دوو که‌سی
ئاماده‌ی زیندووه. په‌روه‌رده‌کردن هه‌مان ووزه و گه‌رمای هاوبه‌شه...چۆن ده‌کرێ
شێواز یاخۆد میتۆدێکی بۆ جێبه‌جێ بکه‌ی؟(ستانیێڤسکی،1987:153(
ethno-oratorio: ئۆراتۆریۆ به‌رهه‌مێکی مۆسیقایی به شیعر و ئاوازه که به سۆلۆ یان به کۆرس پێشکه‌ش ده‌کرێت. حیکایه‌ته‌کان له چیرۆکه‌کانی کتێبی پیرۆز(بایبل) وه‌ر ده‌گیرێت. له ئۆراتۆریۆدا، تا ڕاده‌یه‌ک له کاراکتێرسازی که‌ڵک وه‌رده‌گیرێت به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی ئۆپێڕا سینۆگرافیا به‌کار ناهێنێت.
Pageant: نمایشی زه‌نجیره‌یی یاخۆد که‌رناڤاڵی که له سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست به شێوازێکی گه‌ڕۆک پێشکه‌ش ده‌کرا.
Mystery Play: یه‌کێکه له سێ جۆره شانۆ باوه‌کانی سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست: دوو جۆره‌که‌ی تری بریتین له Miracle Play یان نمایشی مۆجیزه، له‌گه‌ڵ Morality Play یان نمایشی ئه‌خلاقی.. بابه‌ته‌کان له کتێبی پیرۆز سه‌باره‌ت به ره‌مزه‌کانی خیلقه‌ت، ئاده‌م و حه‌وا و کوشتنی هابیل وو هتد...وه‌رده‌گیرا.
بڵاوکراوە لە گۆڤاری ستەیج/ سلێمانی
سه‌رچاوه:
Twentieth Century
Actor Training
Edited by: Alison
Hodge; London:Routledge,2000